شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به هاوكاری به‌شێك له به‌ڕێوه‌به‌رانی مه‌دره‌سه‌كان له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان به مه‌به‌ستی سه‌ركوتی قوتابیان كردووه.
شۆرای هاوئاهه‌نگی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا وێڕای قێزه‌ون بوونی ئه‌و كاره، هۆشداری داوه‌ته ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان هاوكاری ده‌كه‌ن و پێیانی ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌و نانه‌ی ئێوه ده‌یخۆن تێكه‌ڵ به خوێنی لاوانی بێ تاوانه، دواتان لێده‌كه‌ین كۆتایی به هاوكارییه‌كانتان له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان دا بێنن ئه‌گه‌ر نا ناسنامه‌تان بۆ ڕای گه‌شتی ئاشكرا ده‌كه‌ین.