کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

ڕاگه‌یاندنی شۆرای ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت سه‌باره‌ت به‌درێژه‌ی مانگرتن

شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی په‌یمانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ چواره‌مین ڕۆژی مانگرتن دا ڕاگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا ڕایانگه‌یاند: تا داخوازییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێت درێژه‌ به‌ مانگرتن ئه‌ده‌ین.

له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه‌، هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی ئاگادارن له‌كاتی مانكرتن و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ ڕاپه‌ڕینی سه‌راسه‌ری گه‌لانی ئێران، ژماره‌یه‌ك له‌هاوكاره‌كانمان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌و ده‌ستبه‌سه‌ركران، ئێمه‌ ڕایده‌گه‌ینین كه‌ ده‌ست هه‌ڵناگرین له‌ مانگرتن و درێژه‌ به‌ناڕه‌زایه‌تییه‌كانمان ئه‌ده‌ین. شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت ئاماژه‌ی به‌ كۆبوونه‌وه‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ كرد كه‌ به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ هاوكاره‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانیان به‌ڕێوه‌چووبووه‌ و ده‌ڵێت به‌داخه‌وه‌ هیچ یه‌ك له‌ هاوكاره‌كانمانیان ئازاد نه‌كرد به‌ڵكوو چه‌ند كه‌سی دیكه‌شیان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه‌ و تا هاوكاره‌كانمان ئازاد نه‌كرێن به‌ده‌وام ئه‌بین له‌ مانگرتن.

بابەتی پەیوەندیدار

دووهه‌مین ڕۆژی دانووستانه‌كانی ئاشتی ئۆكراین له‌ سویس

-

سووتانی ده‌یان هێكتار له‌ دارستانه‌كانی شارستانی ڕۆسته‌م له‌ پارێزگای فارس

-

ژاراویبوونی ٢١ كه‌س به‌هۆی خواردنی كارگ له‌ ئازه‌ربایجانی شه‌رقی

-

تووشبوونی ٩٠ كه‌س به‌ ته‌بی ده‌نگی له‌ ئێران

-

ونبوونی چوار كرێكار به‌هۆی داڕمانی مه‌عده‌نی به‌رد له‌ شازه‌ند

-

مانگرتنی كرێكارانی پاكبانی شاره‌داری له‌ چابه‌هار

-