شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌كانی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ تا ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر به مه‌به‌ستی دادخوازی خوێنه به‌ناحه‌ق ڕژاوه‌كه‌ی خۆپێشانده‌ران به تایبه‌ت قوتابیان و خۆێندكارانی ئێران، ماته‌مینی گشتی ڕاگه‌یاند.
جێگای ئاماژه‌یه كه فه‌رهه‌نگیانی شاغڵ و خانه‌نشینی كوردستانیش له به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆڵمهڵكوژكردنی خۆپێشانده‌ران به‌تایبه‌ت ٢٨ منداڵی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد و پشتیوانی خۆی له‌ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان ڕاگه‌یاند. هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌زبه‌ر خوپێشاندان له‌شاره‌كانی تاران، سنه، مهاباد، ئیلام، ئه‌هواز، دێولان، ساری و به‌نده‌ر عه‌باس به‌رده‌وام بووه.