سه‌ندیكای كرێكاری سوید ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی خاكه‌لێوه له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئیدانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی موعه‌لیمان له له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه، پشتیوانی خۆی له موعه‌لیمانی به‌ندكراو ده‌ربڕی و خوازیار ئازادی به شه‌رت و مه‌رجیان بوو.
له‌به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، “محه‌ممه‌د حه‌بیبی” كه تازه له زیندان ئازاد كرابوو ڕۆژی ٥ی ئاوریلی ٢٠٢٣ بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. پێشتریش “سوله‌یمان عه‌بدی”، “عه‌زیز قاسم زاده”، “ئه‌نووش عادڵی” و “مه‌حموود سدیقی پوور” له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كرابوون. دیاره ڕژیمی له‌كاركه‌وتووی كۆماری ئیسلامی هیچ وڵامێكی بۆ داخوازییه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران نییه و ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی سه‌ركوتی قوتابیان،موعه‌لیمان، كرێكاران و ژنانی ئێران درێژه به ده‌سه‌ڵاتی نیمچه ڕووخاوی خۆی بدات. ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران تاوانیان به‌رگری له قوتابیان و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ژاراویكردنی قوتابیان و خوێندكاران بووه و ڕژیم ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌ی بۆ قبووڵ ناكرێت. ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی وڵامی كێشه ئابووری، مه‌عیشه‌تی، گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی به سه‌ركوتی دڕندانه ئه‌داته‌وه و له شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” به ته‌واوی وه‌حشه‌تی كردووه بۆیه چالاكانی كرێكاری و سنفی وه‌كوو “ئیسماعیل عه‌بدی”، “ڕه‌سووڵ بۆداغی”، “ڕه‌زا شه‌هابی”، “حه‌سه‌ن سه‌عیدی” و “داوود ڕه‌زه‌وی” زیندانی ده‌كات. پلاتفۆرمی سه‌ندیكای كرێكاری سوید سه‌ركوتی ژنان، كچانی لاو، موعه‌لیمان، كرێكاران، خانه‌نشینكراوان و چینه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێران به تووندی شه‌رمه‌زار ده‌كات و ڕایده‌گه‌ینێت كه ئه‌و سیاسه‌ته درێژه ناكه‌ێشیت و ئیراده‌ی خه‌ڵك بۆ ڕووخانی ئه‌و ڕژیمه به‌هێزتر ده‌كات. سه‌ندیكای كرێكاری سوید خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ته‌واوی چالاكانی كرێكاری و سنفی و شناسایی و محاكمه‌ی ته‌واوی تاوانبارانی هێرشی شیمیایی بۆ سه‌ر قوتابیانی كچه و ڕاپۆرتی خۆی ڕاده‌ستی “جاوید ڕه‌حمان” ڕاپۆرتری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات.