کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

ڕاگه‌یاندنی دۆخی مه‌ترسیدار به‌هۆی شه‌پۆلی خۆڵبارین له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕێكخراوی كه‌ش و هه‌وای ئۆستانه‌كانی كوردستان، كرماشان و ئیلام به‌ هۆی هاتنی شه‌پۆلی خۆڵبارین دۆخی مه‌ترسیداری ڕاگه‌یاند و ته‌واوی ئیداراه‌ و مه‌دره‌سه‌كان داخراون و داوا له‌ هاووڵاتییان كراوه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ ماڵ نه‌چنه‌ده‌ره‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌و هه‌واڵه‌، ئاستی بینین له‌ شاره‌كانی ئۆستانی ئیلام بۆ ١٠ میتر كه‌م بووه‌ته‌وه‌ و له‌ ئۆستانی كرماشانیش هه‌ر به‌و جۆره‌ له‌ هه‌ندێك شوێن ئاستی بینین تا ٧ میتر كه‌م بووه‌ته‌وه.‌ به‌رپرسانی ده‌رمانی ئۆستانه‌كانی كوردستان، كرماشان و ئیلام هۆشدارییان داوه‌ته‌ خه‌ڵك به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ماڵ نه‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ و ڕێكاره‌ ته‌ندرووستیه‌كانی وه‌كوو به‌كارهێنانی ماسك له‌به‌رچاو بگرن. ئه‌م شه‌پۆله‌ خۆڵبارینه‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باشووری كوردستانیشی گرتووه‌ته‌وه‌ و به‌ وته‌ی به‌رپرستانی حكوومه‌تی هه‌رێم، تا ئه‌م كاته‌ به‌ ده‌یان هاووڵاتی به‌ هۆی ته‌نگی نه‌فه‌سیه‌وه‌ سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانیان كردووه‌

بابەتی پەیوەندیدار

برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ لە سنووری نەوسوود

komalah

ناڕەزایەتی دانیشتووانی شاری ئێلام بەهۆی کۆ نەکردنەوەی پاشماوە پزیشکییەکان

komalah

ژێر ئاو کەوتنی زەوی ژمارەیەک لە کەشاوەرزانی شاری پیرانشار

komalah

دەستبەسەرکرانی سێ کەس لە شاری میاندواو

komalah

زیندانی کردنی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە

komalah

مانگرتنی كارمه‌ندانی موخابه‌راتی شاری ئیلام

komalah