کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگه‌یاندنی دایكانی دادخوازی سنه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووان

ڕاگه‌یاندنی دایكانی دادخوازی سنه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری

ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، دایكانی دادخوازی سنه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داویان له‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان كرد كه‌ ڕۆژی ١٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢ له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری كۆببنه‌وه‌.

ڕۆژی ڕابردوو دایكانی دادخوازی سنه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری گیانه‌بختكردووان “په‌یمان منبه‌ری”، “یه‌حیا ڕه‌حیمی”، “داریووش عه‌لیزاده‌” و “محه‌ممه‌د ئه‌مینی” كۆبوونه‌وه‌ و له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داوایان له‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان كرد كه‌ بۆ ڕۆژی ١٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢ له‌ سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری دا كۆببنه‌وه‌ و په‌یمان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه‌. دایكانی دادخواز هه‌روه‌ها وتیان: مه‌به‌ست نیشاندانی یه‌كڕیزی و یه‌كگرتووییمانه و ئه‌مانه‌وێت بۆ ده‌سه‌ڵاتی ڕوون بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ڕێگه‌مان هه‌مان ڕێگای “داریووش، په‌یمان، یه‌حیا و محه‌ممه‌د”ه و ئه‌وه‌ ته‌نیا ڕێگای ڕزگاریمانه.