کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژراگه‌یاندنه‌كان

ڕاگه‌یاندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ست بوونی بزووتنه‌وه‌ی دژ به‌ گرانی و بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا شه‌پۆلێكی نوێ له‌ گرانی بوونی پێداویستیه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك، سه‌راسه‌ری ئێرانی گرتۆته‌ به‌ر.

هه‌ر وه‌كوو چاوه‌ڕوان ده‌كرا په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژاری، فه‌لاكه‌ت، بێكاری  و هێرش بۆ سه‌ر نانی سفره‌ی خه‌ڵكی بێبه‌ش ، به‌ستێنی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و جه‌ماوه‌ری، له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌كان و ئۆستانه‌كانی ئێران خۆڵقاند. له‌ كاردانه‌وه‌ به‌م گرانییه‌ بێ وێنه‌ و هه‌وسار پچڕاوه‌دا كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی دربڕینی جه‌ماوره‌ی، له‌ ١٣ شار و ٨ ئۆستان له‌وانه : تاران، خوزستان، لۆرستان، كۆهگیلویهو بویرئه‌حمه‌د، كرمانشان ، چوارمه‌حال و به‌ختیاری، ڕشت و ئه‌رده‌بیل، سه‌ری هه‌ڵدا و تووڕه‌یی جه‌ماوه‌ری برسی و ناڕازیی، له‌ په‌ره‌سه‌ندن دایه‌. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه‌ بڵاو بوونه‌ته‌وه‌ هێزه‌كانی ڕژیم ده‌ستیان داوته‌ تووندوتیژی و ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران كردووه‌. به‌ هۆیه‌وه‌ كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئه‌منییه‌تی ئه‌و شار و ئۆستانانه‌ی گرتۆته‌ به‌ر. له‌ زۆربه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ به‌رپرسانی ڕژیم به‌ئانقه‌ست و به‌ مه‌به‌ستی پێشگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان و به‌تایبه‌ت گرته‌ ویدێئۆیی خۆپیشانده‌ران ده‌ستی كردووه‌ به‌ بڕینی ئینتێرنێت و كاناڵه‌كانی دیكه‌ی هه‌واڵنێری ، تاكوو پێش به‌ یاره‌مه‌تی و هاوپشتی خه‌ڵك له‌ شوێنه‌ جۆراوجۆره‌كان بگرێ.

شه‌پۆلی تازه‌ی گرانی و هێرش بۆ سه‌ر نانی سفره‌ی  خه‌ڵكی ئێران له‌  بارودۆخێكدا تووندبۆته‌وه‌ كه‌ ئیبڕاهیم ڕه‌ییسی سه‌رۆك كۆماری خۆشه‌ویستی سپای پاسداران و خامنه‌یی به‌ درۆشمی: “خه‌بات له‌ دژی گرانی و چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفتی مه‌عیشتی خه‌ڵككه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنی خۆی ده‌ست پێكرد و هاته‌ سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات. به‌ڵام ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌ویش هه‌ر  وه‌كوو ده‌وڵه‌ته‌كانی پێشوو نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانی گره‌یه‌ك له‌ ئابووری نه‌خۆش و گرفتاری ده‌ستی مافیای هه‌زار سه‌ری سپای پاسداران و ناوه‌نده‌كانی گه‌ه‌نده‌ڵی دیكه‌ی ده‌وڵه‌تی له‌ ڕژیمی ئیسلامی دا بكاته‌وه‌ نه‌ وه‌ك هه‌ر هیچ ڕووناكاییه‌كی نه‌خسته‌ ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك، به‌ڵكوو گه‌لێك خێراتر له‌وانه‌ی پێشووی خۆی درووشم و بڵێنییه‌كانی ڕۆژانی هه‌ڵبژاردنی، پووچ ده‌رچوون. كاریگه‌ری قه‌یرانی ئابووری له‌ سه‌ر شانی خه‌ڵكی سته‌م لێكراویی ئێران به‌رده‌وام قۆرستر بۆوه‌. كۆماری ئیسلامی كه‌ خۆی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ قه‌یرانگه‌لێكی ئابووری ، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ره‌ڕووه‌ و به‌رده‌وام قووڵتر و به‌ربڵاوتریش ده‌بنه‌وه‌ و ڕێگا چاره‌یه‌ك بۆ ده‌رباز بوون له‌م قه‌یرانانه‌ شك نابات، ئێستا چاویی بڕیوەته‌ نان و خوارده‌مه‌نیه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك، تا له‌م ڕێگایه‌وه‌ كه‌م  هێنانی بوودجه‌ی خۆی و ناردنی یارمه‌تی ماڵی و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌ ده‌ست ئاواڵه‌یی به‌و گرووپه‌ تیرۆریسته‌ ئیسلامییه‌ كانی ناوچه‌كه‌ له‌ سفره‌ی بێ ڕه‌ونه‌قی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران دابین بكات.

ئه‌و شه‌پۆله‌ی كه‌ به‌ گرانبوونی نان ده‌ستی پێكرد  و له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا هه‌موو بواره‌كانی ژیانی خه‌ڵكی گرته‌وه‌، ڕووداوێكی له‌ناكاو و بیرلێ نه‌كراو نه‌بوو، به‌ڵكوو سیاسه‌تێكه‌ كه‌ ڕژیم به‌ ئاگاییه‌وه گرتوویه‌ته‌به‌ر. به‌ پێی وته‌یعەبدولناسرهێمه‌تیڕه‌ییسی بانكی ناوه‌ندی له‌ ده‌وڵه‌تی ڕوحانیدا، ئه‌م سیاسه‌ته‌ له‌ ڕێگه‌ی چاپی ١٤٢هه‌زار میلیارد تمه‌ن ئه‌سكیناس له‌ ساڵی ١٤٠٠دا له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ڕه‌ییسیه‌وه‌ به‌ كرده‌وه‌ ده‌رهاتووه‌. له‌ بارودۆخێكدا كه‌ ڕژیم توانای جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانی كرێكاران ، موعه‌لیمان، خانه‌نشینان و باقی خه‌ڵكی ناڕازیی نییه‌  و  توانای سه‌ركووتكردنی ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی تا ڕاده‌یه‌ك به‌رته‌سك بۆته‌وه‌، له‌ بارودۆخێكدا كه‌ به‌رده‌وام بوون  و په‌ره‌سه‌ندنی  ئەم بزووتنه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌چێ كه تا‌ ڕێبه‌ران و ڕێكخراویی خه‌باتكارانه‌ی خۆی به‌دیبێنی، له‌وه‌ها بارودۆخێكدا كۆماری ئیسلامی به‌ ئانقه‌ست هه‌وڵ ده‌ده‌ات جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك به‌ره‌و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وەیه‌كی زودڕه‌س پاڵ پێوه‌بنێت و دوای ئه‌وه‌ به‌سه‌ركوتكردنی به‌ربڵاویی ،هه‌ر وه‌كوو چون له‌ ئابانی ٩٨دا كردی ، خه‌ڵك ناچار بكات كه‌ به‌رامبه‌ر به‌م بارودۆخه‌ ته‌سلیم بن.

له‌ ڕاستیدا ده‌وڵه‌ت كه‌ ده‌ست ده‌داته‌ وه‌ها قومارێكی پڕ مه‌ترسی ته‌نیا به‌ توانایی سه‌ركوتكردنی بێبه‌زه‌یانه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ،بێ ڕێكخراو و بێ ڕێبه‌ری پشت ئه‌ستووره. ئێستا كه‌ وایه‌ ڕێگه‌ی پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی وه‌ها سیاسه‌تێك هه‌ر ئه‌وه‌یكه‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌ گرانیش هه‌ر له‌ سه‌ر به‌ستێنی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی سه‌راسه‌ریی، ڕێكخراو و هاوئاهه‌نگی مامۆستایان، كرێكاران، خانه‌نشینان و باقی توێژه‌ ناڕازییه‌كانی كۆمه‌ڵ دره‌ێژه‌ی هه‌بێت و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌ گرانیش له‌ ویست و داخوازییه‌كانی ئه‌م بزووتنه‌وانه‌دا ڕه‌نگ بداته‌وه‌. له‌ وه‌ها حاڵه‌تێكدا له‌ لایه‌كه‌وه‌ ڕژیم ناتوانێ هه‌موو توانای سه‌ركوتگه‌ری خۆی دژ به‌ خه‌ڵك ناڕازیی به‌ كار بێنێت و له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ بزووتنه‌وه‌ پێشڕه‌وكانی جه‌ماوه‌ری وشیارانه‌ته‌ر و ڕێكخراوتر به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری هه‌نگاو ده‌نێن. حیزبی كۆمۆنیستی ئێران وێڕای پیشتیوانی له‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین و سه‌رهه‌ڵدانی مافخوازانه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئیران و مه‌حكووم كردنی سیاسه‌تی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی ڕژیم ، له‌ سه‌ر پێویستی په‌یوه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی دژ به‌ گرانی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ جێكه‌وتووه‌كان پێداگری ده‌كات.

حیزبی كۆمۆنیستی ئیران ٢٤ی گوڵانی ١٤٠١ هه‌تاویی

بابەتی پەیوەندیدار

بۆ یادی گیانبه‌ختكردوانی كۆمه‌ڵكوژی به‌ندكراوانی سیاسیی ساڵی ١٣٦٧

komalah

ڕەئیسی بەڵێنیدا لە ساڵێکدا یەک ملیۆن ماڵ دروست بکات، ئەو بەڵێنییەشی نەبردەسەر

komalah

یادێك له‌ مانگرتنی گشتیی ١٦ی گه‌لاوێژی ١٣٨٤ و ئه‌زموونه‌كانی

komalah

بە یادی گیانبەختکردوانی کۆمەڵکوژی شەنگال

komalah

كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕاده‌ی سه‌بر و یه‌كتر قه‌بوڵكردن، له‌ ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی

komalah

دیفاع لە بەهاییەکان، دیفاع لە ئازادی و مافەکانی مرۆڤە

komalah