کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕاگه‌یاندنی ئیتحادییه‌ی كرێكارانی سوید بۆ پشتیوانی له‌ ناڕه‌زایه‌تی گه‌لانی ئێران

ڕۆژی هه‌ینی ١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئیتحادییه‌ی كرێكارانی سوید له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وێڕای مه‌حكووم كردی كوشتنیمه‌هسا ئه‌مینیو سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌، پشتیوانی خۆیان له‌ داخوازییه‌كانی ژنان و گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی.

له‌ به‌شێكی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌، ڕۆژ نییه‌ هه‌واڵی ژن كوژی و توندووتیژی دژبه‌ ژنان  و هه‌روه‌ها سه‌پاندنی ئه‌شكه‌نجه و زیندان به‌سه‌ر كرێكاران و چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی له‌ ئێران نه‌بسین و هه‌مووی ئه‌مانه‌ نیشان ئه‌دات كه‌ ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی هیچ بایه‌خێك به‌ له‌به‌رچاوگرتنی مافی مرۆڤ نادات. كوشتنیمه‌هسا ئه‌مینیو چه‌واشه‌كاری بۆ سه‌رپۆش دانان به‌سه‌ر ڕاستیه‌كاندا و هه‌روه‌ها سه‌ركوتی ناڕازیان له‌شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران، كۆده‌نگی و هاوخه‌مییه‌كی جیهانی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌ و وێڕای سه‌ركوتی بێبه‌زه‌یانه‌ی ڕژیم و كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان هێشتا به‌رده‌وامه و خه‌ڵكی ئێران ئێراده‌یان كردووه‌ بۆ گۆڕانی دۆخه‌كه‌ و هه‌موو خه‌ڵكی ئازادیخوازی جیهان پشتیوانیان لێده‌كات و ئێمه‌ش وه‌كوو پلاتفۆرمی سه‌ندیكای كرێكارانی سوید هه‌وڵی خۆمان ئه‌ده‌ین كۆده‌نگییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕژیمه‌ جه‌نایه‌تكاره‌ ساز بكه‌ین و هاوخه‌می خۆمان له‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌ی مه‌هسا و ته‌واوی گیانبه‌ختكردووان ده‌رئه‌بڕین.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی گه‌مارۆی نوێ به‌سه‌ر ٣٣ به‌رپرسی باڵای ڕژیم له‌لایه‌ن به‌ریتانیا و كاناداوه‌

-

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

گیانبه‌ختكردنی لاوێكی خه‌ڵكی دێولان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

-

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٠٠ كاسبكار له‌ شاری شنۆ

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بندكراوان و كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكان له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین

-

كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ ئێعدامی موحسین شكاری

-