ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی خاكه‌لێوه، ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی سه‌قز و زیویه ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا داوای له ته‌واوی موعه‌لمیانی ئه‌و شارستانه كرد كه بۆ ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی خاكه‌لێوه له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رش دا كۆ ببنه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه، بڕیاره فه‌رهه‌نگیانی سه‌قز دژبه ده‌ستبه‌سه‌ركرانی نایاسایی و ناڕوونی چاره‌نووسی “سوله‌یمان عه‌بدی” موعه‌لیمی خۆشناوی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن و ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر ماوه‌ی به‌ندكرانی ئه‌و چالاكه زه‌حمه‌تكێشه درێژه بكرێته‌وه ده‌ست له‌كار ئه‌كێشنه‌وه و له‌به‌رده‌م ئامووزش و په‌روه‌رش دا كۆده‌بنه‌وه.