کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ له عێراق ئاشکرای کردووه، نزیکەی ٣٥ هەزار کەس لە گرتوخانەکانی عێراقدان و ١٧ هەزار كهسیان بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیرکراون.
“عەلی ئەکرەم بەیاتی”، کۆمیسیاری کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئاشکرای کردووه، ژمارەی راگیراون و بەندکراوان لەسەرجەم گرتوخانەکانی چاکسازیی گەیشتوەتە ٣٥ هەزار کەس و لەو ژمارەیەش ١٨٧٥ کەسیان ژنن. ههروهها ئاشکراشی کردووه، ١٧ ههزار و ٧٢ کەس بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیرکراون کە ٨١٠ کەسیان ژنن. بەیاتی ئاماژەی بهوهش كردووه كه بەهۆی زۆری ژمارەی بەندکراوان و خراپیی خزمەتگوزاریی و گەندەڵی دارایی و کارگێڕییەوە، دۆخی خانەکانی چاکسازیی لەوپەڕی خراپیدایە.