ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “ناتانیا ماهووتا” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نیووزله‌ند ڕایگه‌یاند كه ئه‌و وڵاته وتوووێژه دوولایه‌نه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به بابه‌تی مافی مرۆڤ به‌هۆی هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی ڕژیم ڕاده‌گرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ناتانیا ماهووتا” له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه كه ده‌وڵه‌تی نیووزله‌ند ئه‌و بڕیاره‌ی به‌هۆی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه داوه و به‌رده‌وام چاودێری هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی ڕژیم له‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌ران ده‌كات و تا ئه‌و كاته‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم خوێنی ناڕازیان له‌سه‌ر شه‌قام ده‌ڕێژن هیچ مەیلێکیان بۆ ده‌ستپێكردنەوەی دووباره‌ی وتوووێژه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی تاران نییه.