به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێزه‌كانی گه‌شتی ئێرشادی تاران چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌به‌ر هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دوو كچی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ و به تووندتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون.
سەرەتای مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ دوو کچی هەرزەکار لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری تاران، بە هۆی ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملی، لەلایەن هێزەکانی گه‌شتی ئێرشاده‌وه به لێدان و تووندووتیژییه‌وه دەستبەسەر كراون و براونه‌ته پۆلیسی ئەمنیەتی ئەخلاقی. بە وتەی دایکی یەکێک لەو کچانە، کاتێک چووەتە پۆلیسی ئەمنیەتی ئەخلاقی، کچەکەی بینیوە کە دەموچاوی بریندارە، لێوی هە‌ڵماسیوە، لاملی ڕەش بوەتەوە و جل و بەرگەکەی دڕاوە، لەلایەکی دیکەشەوە هەڕەشەیان لێکراوە بۆ ئەوەی سکاڵا لە دژی پۆلیسی ئەمنیەتی ئەخلاقی تۆمار نکەن.