به وته‌ی چالاكانی كرێكاری، حه‌قده‌ستی مانگانه‌ی كرێكارانی ئێرانی ته‌نیا بژێوی ژیانی ٨ ڕۆژی مانگیان بۆ دابین ده‌كات و ٧ ده‌یه‌ی كۆمه‌ڵگا له ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژین.
فه‌رامه‌زر ته‌وفێقی، چالاكی كرێكاری به ئاماژه‌پێدان به بڕگه‌ی ٤١ی یاسای كار ڕایگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و یاسا ئه‌بێ حه‌قده‌ستی كرێكاران به له‌به‌رچاوگرتنی سه‌به‌تی مه‌عیشه‌ت و نرخی هه‌ڵاوسان دیاری بكرێت، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی بایه‌خ به ژیانی سه‌خت و پڕ له مه‌ینه‌تی كرێكاران ناده‌ن. ئاماره‌كان نیشانی داوه كه نرخی سه‌به‌تی مه‌عیشه‌ت زیاتر له ٢٧ ملیۆن تمه‌نه له حاڵێكدا حه‌قده‌ستی كرێكار له باشترین حاڵه‌تی خۆی دا ته‌نیا ١١ ملیۆن ئه‌گرێته‌وه. كه‌می حه‌قده‌ست گوشارێكی زۆری بۆ چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا هێناوه و به‌شكی زۆر له منداڵانی خێزانه كرێكارییه‌كان ناچار بوون واز له خوێند بێنن و ڕوو له بازاڕی كار بكه‌ن. هه‌روه‌ها دایكان و باوكان ناچارن له چه‌ند شوێن دا كار بكه‌ن تا كوو بتوانن سه‌ره‌تایی ترین پێداویستیه‌كانی ژیانیان دابین بكه‌ن.