کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاپۆرتێك له‌ سه‌ر خۆكوژی دونیا فه‌رهادی له‌ شاری پاوه‌

ڕاپۆرتێك له‌ سه‌ر خۆكوژی دونیا فه‌رهادی له‌ شاری پاوه‌ 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٨ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، قوتابییه‌كی گه‌نج به‌ ناوی “دونیا فه‌رهادی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی باوكی خۆی له‌ بینایه‌كی چه‌ند نهۆمی خسته‌ خواره‌وه‌ و گیانی له‌ ده‌ست دا.

به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دایكی دونیا فه‌رهادی قوربانی هاوسه‌رگیری له‌ ته‌مه‌نی منداڵی بووه‌ و چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ هاوژینه‌كه‌ی جیا بووه‌ته‌وه‌. باوكی دونیا كه‌سێكی زۆر مه‌زهه‌بی و كۆنه‌په‌ره‌ست بووه‌ و به‌ بیانووی ڕه‌چاو نه‌كردنی حیجاب چه‌ند جار كچه‌كه‌ی به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار داوه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه به‌شێك له‌ سه‌ری تاشیوه‌. ڕۆژی شه‌ممه‌ دونیا قوتابخانه به‌جێ دێڵێت و له‌ سه‌ر بینایه‌كی نێوه‌كار خۆی فڕێ ده‌داته‌ خواره‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ست ئه‌دات. به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌ركه‌وت فه‌رهادی باوكی دونیا له‌ ستوورییه‌كی ئینستاگرامی دا داوای له‌ خه‌ڵكی پاوه‌ كردووه‌ وێنه‌ی كچه‌كه‌ی دانه‌نێن چوونكه‌ كافر بووه‌. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ شه‌پۆلێك له‌ ناڕه‌زایه‌تی له‌ نێو خه‌ڵك ساز كردووه‌ و ڕۆژی ڕابردوو سه‌دان كه‌س به‌شداری مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی دونیا بوون.