کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر گیانبه‌ختكردنی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی ورمێ

ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر گیانبه‌ختكردنی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی ورمێ 2

له‌ ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوو‌دا، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی كرماشان به‌ ناوی كامران كازمی ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی مه‌ئموورانی زیندانی ورمێ گیانی به‌خت كردووه‌.

كامران كازمی كۆتاییه‌كانی مانگی به‌فرانباری ١٤٠٣، به‌ تۆمه‌تی دزی كردن له‌ مه‌نزڵی په‌یمان خانزاده‌، سه‌رۆكی زیندانی ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ئیداره‌ی ئاگاهی ڕاگوێزرا. پاش چه‌ند ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت، كامران كازمی بۆ به‌ندی كه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی ورمێ گوازراوه‌ته‌وه‌ و به‌دوای یه‌ك حه‌فته دا، بۆ جارێكی دیكه‌ ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئاگاهی كراوه‌. مه‌ئموورانی ڕژیم پاش چه‌ند ڕۆژ په‌یوه‌ندیان به‌ بنه‌ماڵه‌ی كامران گرتووه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ كوڕه‌كه‌تان له‌ زیندان دا خۆكوژی كردووه‌ له‌ حاڵێكدا، چه‌ند كه‌س له‌ به‌ندكراوانی زیندانی ورمێ به‌ ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤیان ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ كامران له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه دا گیانی به‌خت كردووه‌.