کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌كانی قه‌رارگای خاته‌مۆلئه‌نبیا له‌ خووزستان

Untitled 35

قه‌رارگای خاته‌مۆلئه‌نبیای سه‌ر به‌ سپای پاسداران بڕی ٢٥٠ ملیارد تمه‌ن بودجه‌ی ده‌وڵه‌تی بۆ پڕۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی پارێزگای خووزستان وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام پاره‌كه‌ دزراوه‌ و ماوه‌ی ١٠ ساڵه‌ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ڕاگیراوه‌ و ته‌نیا كێشه‌ و گرفتی بۆ خه‌ڵك ساز كردووه‌.

خووزستان پایته‌ختی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی ئێرانه به‌ڵام دانیشتووانه‌كه‌ی له‌ هه‌ژاری و بێ ئیمكاناتیدا ده‌ژین. ماوه‌ی ده‌ ساڵه‌ پڕۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی ئوستانی خووزستان كراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام هیچ كارێكی كارشناسی ئه‌نجام نه‌دراوه‌ و ئاوی خواردنه‌وه‌ و ئاوه‌ڕۆی شاره‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ تێكه‌ڵ بووه‌ و دانیشتووانی ١٣ ناوچه‌ی ئه‌هواز تووشی نه‌خۆشی هێپاتیت بوون. قه‌رارگای خاته‌مۆڵئه‌نبیا به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و پڕۆژه‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌ و ته‌واوی بودجه‌كه‌ی ده‌زیوه‌، ته‌نانه‌ت كاناڵی ئاوه‌ڕۆكانه‌ی ئابادانیش خاوێن نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و كۆڵان و شه‌قامه‌كانی شاره‌كانی خووزستان به‌ گشتی له‌ كاتی باران بارین دا ده‌یێته ده‌ریاچه‌یه‌ك له‌ پاشماوه‌ی ماڵان و منداڵان تێدا یاری ده‌كه‌ن. بۆنی پیس و هه‌بوونی هه‌موو جۆره‌ بوونه‌وه‌رێك له‌ ده‌ورووبه‌ری چاڵاوه‌كان، ده‌یان جۆر نه‌خۆشی پێستی له‌ نێو خه‌ڵكدا بڵاو كردۆته‌وه‌ و دانیشتووانی ئه‌و پارێزگایه‌ به‌ده‌ست نه‌خۆشیه‌كانی ڕووده‌، گه‌ده‌، سیییه‌كان، گورچیله‌ و مه‌سانه‌ ده‌ناڵن. كرێكارانی شاغڵ له‌ شاره‌دارییه‌كانی ئه‌هوازیش ته‌نیا دوو بۆ سێ ملیۆن تمه‌ن وه‌رده‌گرن تاكوو بێ ئیمكانات ئاوه‌ڕۆی كۆڵانه‌كان پاك بكه‌نه‌وه‌.