کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر گاڵته‌جاڕێی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم له‌ بۆكان

ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر گاڵته‌جاڕێی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم له‌ بۆكان 1

بەپێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، لە بەیانی ڕۆژی هەینی یەوە تا دوایین ساتەکان، سەرجەم بنکە و ناوەندەکانی دەنگدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ شاری بۆكان بە تەواوی چۆڵ بوون و خەڵکی بۆکان یەک دەنگ ئەو نمایشیه‌ حكوومه‌تیه‌یان بایکۆت کرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوەندەکانی دەنگدان بە ڕادەیەک چۆڵ بوون و کەش و هەوای هەڵبژاردن هێندە سارد بوو کە تەنانەت بەکرێگیراوانی ڕژیمیش بە ڕۆژی ڕووناک نەیان وێرا بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، دیارە ئەو کەش و هەوایە بەسەر زۆربەی شارەکانی دیکەی ئێران و بەتایبەت کوردستاندا زاڵ بوو، به‌و بۆنه‌وه‌ ڕژیم سەعاتەکانی دەنگدانی بۆ ماوەیەکی زۆر درێژ کردەوە تاكوو دەست و پێوەندەکانی بە کەڵک وەرگرتن لە تاریکی شەو بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بدەن، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەو فێڵ و فریویکاریانەش، ڕێژەی دەنگدان لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ لەسەد زیاتر نەبووە. ئەو ئامارانەی لەلایەن ناوەندەکانی ڕژیمەوە سەبارەت بە ڕێژەی بەشداربووان بڵاو دەکرێتەوە کە گوایە ٤٠ لەسەدی خەڵک بەشداری ئەو گاڵتەجاڕییەیان کردووە، بە تەواوی دوورن لە ڕاستییەوە و ڕژیم دەیەوێت بەم شێوەیە شکست و شەرمەزاری خۆی بشارێتەوە.