کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ڕووداوه‌كانی كار له‌ ساڵی ١٤٠١

ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ڕووداوه‌كانی كار له‌ ساڵی ١٤٠١ 5

به‌پێی ئاماری ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ ساڵی ١٤٠١، له‌ كۆی گشتی ئه‌و كرێكارانه‌ی بیمه‌كراون، ٣٨ هه‌زار و ٧٣٤ كه‌سیان تووشی ڕووداوی كار بوون.

ئه‌وه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌پێی ئاماری پزیشكی داد، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ساڵی ١٤٠١ به‌بۆنه‌ی ڕووداوی كاره‌وه‌ سه‌ردانی ئه‌و ناوه‌نده‌یان كردووه‌، ٢٦٠ هه‌زار و ٧٤١ كه‌س بووه‌ و له‌و ڕێژه‌یه‌، ١٩٠٠ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. له‌ ٣٨ هه‌زار و ٧٣٤ ڕووداوی كار، ٤٥٥ بابه‌تیان بووه‌ته‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی كرێكاران و ٣٦ بابه‌تیش بووه‌ته‌ هۆی له‌كاركه‌وتن و كه‌م ئه‌ندام بوونی كرێكاران. هه‌روه‌ها ٣٦ هه‌زار و ٧١٩ كرێكار پیاو و ٢٠١٥ كه‌سیان ژن بوون، زۆترین ڕووداوی كاریش بۆ كرێكارانی ته‌مه‌ن ٣٥ بۆ ٣٩ ساڵ و ٣٠ بۆ ٣٤ ساڵ ڕوویداوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئاماری بازڕه‌سیه‌كانی شوێنی كار ده‌ری ده‌خه‌ن كه‌ له‌ ساڵی ١٤٠١دا، ٧ هه‌زار و ٩٥٠ زیانی كاری بۆ ئه‌وانه‌ی مه‌شموولی یاسای كار بوون تۆمار كراوه‌. له‌و ڕێژه‌یه‌ ٧١١ بابه‌ت بووه‌ته‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی كرێكاره‌كه‌ و زۆرترین قوربانی له‌ نێو كرێكارانی ساختمانی دا بووه‌.