به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕێژه‌ی ئاگردانی دارستانه‌كانی كورستان به به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه‌ی ئێران زۆر به‌رزتره و ئاماره‌كان نیشانی ده‌ده‌ن كه ڕژیم به ئه‌نقه‌ست ژینگه‌ی كوردستانی كردۆته ئامانج.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پارێزگای كوردستان له بواری ڕێژه‌ی سووتاندنی دارستان له سه‌رووی ڕیزبه‌ندی پارێزگاكانی ئێران دایه. له یه‌ك ساڵی ڕابردوودا ئاماری سووتانی دارستانه‌كان له ئێران به ڕێژه‌ی ٤١٢٪ زیادی كردووه. له پارێزگای كوردستان، ٢٦٧ بابه‌ت سووتانی دارستان تۆمار كراوه و به‌هۆیه‌وه سێ هه‌زار و ٣٧١ هێكتار جه‌نگه‌ڵ له‌ناو چووه. له پارێزگای فارس، ١٩٢ بابه‌ت تۆمار و هه‌زار و ٤٤٣ هێكتار جه‌نگه‌ڵ سووتاوه، له پارێزگای لۆڕستان ١٧٦ بابه‌ت ئاگرگرتنی دارستان ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه هه‌زار و ٢٠٩ هێكتار جه‌نگه‌ڵ له‌ناو چووه و له پارێزگای گوڵستان، ١٦٠ بابه‌ت تۆمار كراوه و ٣٦ هێكتار له دارستانه‌كانی ئه‌و ئوستانه سووتاوه. هه‌موو ئه‌و ئامارانه به جوانی ده‌ری ده‌خه‌ن كه ڕژیم به ئه‌نقه‌ست هه‌وڵی له‌ناوبردنی سرووشت و ژینگه‌ی كوردستانی داوه.