به‌پێی ئاماری ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، له سه‌رتای ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان لاینكه‌م ٦١ كه‌س گیانیان به‌ختكردووه و نزیكه‌ی ٤ هه‌زار كه‌س له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له‌كۆی گشتی ٦١ حاڵه‌تی گیان به‌ختكردن، ١١ كه‌سیان منداڵ، پێنج كه‌س له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٧ كه‌س له گیان به‌ختكردووان ژنن. هه‌روه‌ها له ٤ هه‌زار حاڵه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ركران، ته‌نیا ٩٣٦ كه‌سیان ئاشكرا بووه و له نێوانیاندا ١٣٠ كه‌سیان ژن، ٧٧ كه‌سیان منداڵ، ٣٧ كه‌س خوێندكار و ٢٣ كه‌سیان مامۆستانی مه‌دره‌سه و زانكۆن، له ٣٨ شار و ١٠ زانكۆ خۆپێشاندان ئه‌نجام دراوه و ١٥ كه‌س له هێزه‌كانی ڕژیمیش كورژاون.