کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر دۆخی به‌ندكراوان له‌ زیندانی ورمێ

به‌ندكراوانی به‌نده‌كانی ئه‌منیه‌تی و تایبه‌تی زیندانی ورمێ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣ی جۆزه‌ردان له‌ نامه‌یه‌كدا كه‌ بۆ ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیان ناردووه‌ خوازیاری سه‌ردانكردنی ئه‌و زیندانه و بینینی دۆخی ناله‌باری به‌ندكراوان بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤ، باروودۆخی به‌ندكراوان له‌ به‌نده‌كانی ئه‌منیه‌تی و تایبه‌تی زیندانی ناوه‌ندی ورمێ زۆر خراپه و به‌رپرسانی زیندان دوو هێنده‌ی زه‌رفیه‌تی دوو ژووری ٣٠ متری زیندانیان تێدا ڕاگرتووه‌ و به‌ ئاشكرا به‌ندكراوان ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی ئه‌ده‌ن. به‌ندكراوانی ڕاگیراو له‌و دوو به‌نده ئیمكانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌س و كاریان نییه‌ و مه‌ئموورانی سه‌ركوتگه‌ری ڕژیم ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان ده‌ده‌ن. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ ژماره‌یێك له‌ به‌ندكراوانی ئه‌و دوو به‌نده ناچار به‌ خۆكوژی بوون و تا به‌ ئه‌مڕۆ چه‌ند كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

دانانی سپای پاسداران له‌ لیستی تیرۆریسمی نیوده‌وڵتی له‌لایه‌ن كانادا

-

ڕێگری له‌ ناردنی چه‌ك و چۆڵ بۆ ئیسڕائیل له‌لایه‌ن كرێكارانی یۆنانی

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی خوێندكارێك و دوو قوتابی له‌ تاران و دلێگان

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی وه‌زاره‌تی بێهداشت له‌ تاران

-

ناڕه‌زایه‌تی سنفی كامیۆندارانی ئێران له‌ ئاست دیاریكردنی نرخی كرێ بار

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی فولاد له‌ تاران

-