به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شەممە، ٢٣ی مانگی ڕەزبەر، لە شاری کرماشان و لە ڕەوتی ڕاپەڕین و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکدا، ٢۵٨ کەس لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ڕاگوێزراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لەنێو دەستبەسەرکراواندا ٤ منداڵی تەمەن ١۵ ساڵ (٢کەس)، ١٣ ساڵ و ١١ ساڵ هەیە کە بۆ ناوەندی پەروەردە و چاکسازی گواستراونەتەوە. هەروەها ڕێژەیەکی بەرچاو لە دەستبەسەرکراوان ژنان بوون کە تاکوو ئێستە ئامارێکی دروست لەسەر ئەو ڕێژه و شوێنی ڕاگیرانیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.