كاتژمێر ٢ی دوای نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی به‌فرانباری ١٤٠٢، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب له مه‌حه‌وته‌ی گۆڕستانی شاری كرمان، زیاتر له ١٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و پتر له ٢٠٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و هێرشه تیرۆریستیه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بوون كه بۆ به‌شداری له مه‌راسمی چواره‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی كوژرانی “قاسم سوله‌یمانی” له گۆڵزاری شه‌هیدانی ئه‌و شاره گردبوونه‌وه. چوار ساڵ له‌وه‌به‌ر له ئاوا ڕۆژێكدا، “قاسم سوله‌یمانی” فه‌رمانده‌ی سپای قودس كه به‌رپرسیاری عه‌مه‌لیاته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو، له هێرشی په‌هبادی ئه‌مریكا له به‌غدا كوژرا. تا به ئێستا هیچ گرووپ و لایه‌نێك به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌كه‌ی كرمانی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه، به‌ڵام ڕۆژنامه‌كانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ئێران به بڵاوكردنی وێنه‌ی و ڕاپۆرته‌كانی ئه‌و ڕووداوه، له زاری به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه ڕایانگه‌یاندووه كه ئیسڕائیل به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌و هێرشه‌یه و هاوشێوه‌ی غه‌زه خه‌ڵكی كۆمه‌ڵكوژ كردووه.