به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “حسێن شه‌هره‌وی” ناسراو به “داریووش” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی تاران له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان دایه بۆ وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ و له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا به‌رده‌وام ده‌رمانی نه‌ناسراوی پێ ده‌ده‌ن و له ژوورێك به‌ناوی “ژووری مه‌رگ” ڕایده‌گرن.
به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی “حسێن شه‌هره‌وی”، ناوبراو له شه‌وی چله‌ی “مه‌هسا ئه‌مینی”دا له حاڵێكدا له‌گه‌ڵ خاوه‌نكار و هاوڕێیه‌كی له‌سه‌ركار ده‌گه‌ڕاوه‌وه بۆ ماڵ، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعات كرا و له‌وی بۆ وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆه‌ملێ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا و پاشان بۆ به‌ندی ئه‌منیه‌تی زیندانی ئیڤین ڕاگوێزرا. خۆشكی ئه‌و به‌ندكراوه له په‌یجی ئینستاگرامی خۆیدا ڕایگه‌یاندووه كه “حسێن” به تۆمه‌ته‌كانی “ئیجماع و ته‌بانی به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی نێوخۆیی و دره‌كی وڵات” و “تێكدانی ئاسایشی گشتی” مه‌حكووم كراوه و باری ته‌ندرووستی خراپه و داوای یارمه‌تی له ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ كردووه بچن به هانای براكه‌یه‌وه.