ڕۆژنامه‌كانی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ڕاپۆرتێكیان له‌سه‌ر باروودۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی خه‌ڵكی ئێران بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌یان به گۆڕینه‌وه‌ی كه‌لووپه‌لی نێوماڵ له‌گه‌ڵ مه‌وادی خۆراكیدا كردبوو.
له‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه به ماڵپه‌ڕ و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كراوه كه تێیدا كه‌سانێكی زۆر به‌هۆی هه‌ژاری و بێ ده‌ره‌تانیه‌وه ناچارن كه‌لووپه‌لی نێوماڵیان له‌گه‌ڵ برنج، ڕۆن، چای و خۆراكی دیكه بگۆڕنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بژین. ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و نرخی پێداویستیه‌كانی ژیان ساعه‌ت به ساعه‌ت ده‌ڕواته سه‌ره‌وه و حه‌قده‌ستی كرێكاران ته‌نیا پێنج ملیۆن و ٨٥٠ هه‌زار تمه‌نه له‌حاڵێكدا هێڵی هه‌ژاری ١٨ ملیۆن تمه‌نه، هه‌روه‌ها به‌های هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مریكی گه‌یشتۆته ٣٧ هه‌زار تمه‌ن و بێكاری له ئاستێكی مه‌ترسیدار دایه.