بەپشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا، به لانیکەم ٨٢٣ بەندکراو لە زیندانهكانی ئێراندا لهسێداره دراون کە ناسنامەی ٦٦٧ کەسیان ئاشکراکراوە.
لە سەرجەم ئەو بەندکراوانەی لە سێدارە دراون، ٣١ کەسیان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەزهەبی و بەشداریکردن لە خۆپێشاندانەکان، بزووتنهوهی “ژن،ژیان،ئازادی” و ناڕەزاییەتییەکانی خهزهڵوهری ٩٨ لەسێدارە دراون کە ٩ کەسیان کورد بوون. بهپێی ئهو ئاماره، ١٧٩ بەندکراوی بەلووچ، ١٥١ بەندکراوی کورد، ٥٤ بەندکراوی تورک، ٤٨ بەندکراوی لوڕ و ٢٨ بەندکراوی خەڵکی ئەفغانستان لەسێدارە دراون. هەروەها لە ساڵی ڕابردوودا سزای سێدارەی ٢٢ بەندکراوی ژن و ٥ منداڵی تاوانبار کە تەمەنیان لە کاتی ئەنجامدانی تاوان ژێر ١٨ ساڵ بووە، لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێکراوە. لەکۆی گشتی ئەو کەسانەی کە لەسێدارە دراون ٥٧٪، واتە ٤٦٨ کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر لەسێدارە دراون. هەروەها ٢٨٤ کەسیش بە تۆمەتی کوشتنی به ئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە و جێبەجێکراوە.