ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی ٧ مانگی ڕابردوودا ٢٠ كرێكاری سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ته‌نیا له ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌دا سێ كرێكاری قه‌راردادی سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداوی كار هاتوون و به‌هۆیه‌وه كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست دا‌و و دوو كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون. به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ته‌عاوه‌ن، كار و ڕیفاهی كۆمه‌ڵایه‌تی له بڵاوكردنی ئاماری ڕاسته‌قینه‌ی ڕووداوی كار خۆده‌بوێرن و له ئامارێكی ناڕوون دا ڕێژه‌ی كرێكارانی قوربانی ڕووداوی كار ٧١١ بۆ ٨٠٠ كه‌س ڕائه‌گه‌ینن. ڕۆژنامه‌ی هاومیهه‌ن ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی ڕه‌زبه‌ر ڕایگه‌یاند، ١٧ كرێكاری سه‌نه‌عه‌تی نه‌وت،گاز و پترۆشیمی له نێوان خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ بۆ ١٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢ به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست داوه. ئه‌و ئاماره ته‌نیا ڕێژه‌ی كرێكارانی قوربانی ڕووداوی كار ئه‌گرێته‌وه به‌ڵام له هاوێنی ئه‌مساڵدا به لانیكه‌م سێ كرێكار به‌هۆی كێشه‌ی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان داوه‌ته خۆكوژی كه ناویان له نێو ئاماره‌كاندا نییه. به‌پێی زانیارییه‌كان، خراپترین ڕووداوی كار ڕۆژی ١٩ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له فازی دووی پاڵاوگه‌ی پارسی جنووبی ڕوویدا كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی سێ كرێكار و پێش ئه‌و ڕووداوه‌ش هه‌شت كرێكاری پاڵاوگه‌ی هاشمی نژاد ژاراوی كرابوون كه دوو كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست دا.