به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، له سه‌ره‌تای ساڵی ١٤٠٣ی هه‌تاویه‌وه تا ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، به لانیكه‌م هه‌زار و ١٥٣ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی دا ئێعدام كراون.
له‌و ڕێژه‌یه‌دا، هه‌زار و ١١٥ كه‌س پیاو و ٣٨ به‌ندكراو ژن بوون. له نێو ئێعدامكراوان دا ٧ منداڵ بوونیان هه‌یه كه به نیسبه‌ت ساڵی ١٤٠١، به ڕێژه‌ی ٦٤ له سه‌د ئاماره‌كه هه‌ڵكشاوه. زۆرترین ڕێژه‌ی ئێعدامكراوان له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣ تۆمار كراوه و له نێویان دا ٧ به‌ندكراوی سیاسی هه‌ن كه ناوه‌كانیان بریتیه له: كامران شێخه، ئه‌نوه‌ر خزری، خۆسره‌و به‌شاره‌ت، ئێدریس جه‌مشیدزهی، ڕه‌زا ڕه‌سایی، دانیال كازمی و محه‌ممه‌د به‌یرانوه‌ند سارمی. هه‌روه‌ها له‌و ڕێژه‌یه ٥٦٧ كه‌س به تۆمه‌تی په‌یوندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر، ٥١٦ كه‌س به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و ٦٩ كه‌س به تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له سێداره دراون. شایانی باسه كه ٩٦٠ به‌ندكراویان له سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماری مه‌سعوود پزیشكیان دا ئێعدام كراون.