ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ژمارەی کرێکارانی بیانی لە عه‌ره‌بستانی سعوودی بە رێژەی ٢٢ له‌سه‌د كه‌می كردووه و لەماوەی دوو ساڵی رابردووش‌دا نزیکەی ٢ ملیۆن کرێکار له‌به‌ر سه‌ختی بارودۆخی كار و ژیانیان ئەم وڵاتەیان بەجێهێشتوە.
بەپێی راپۆرتی کۆمپانیایەکی بواری وەبەرهێنانی سعودی، لەماوەی چەند مانگی کۆتایی ئەمساڵدا ١٣٢ هەزار کرێکاری بیانی ئەو وڵاتەیان بەجێهێشتوە، بەوەش لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٧ەوە هه‌تا کۆتایی مانگی رابردوو یەک ملیۆن و ٩٠٠ هەزار کرێکار ئەو وڵاتەیان بەجێهێشتوە. کۆمپانیاکە ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه تا ساڵی ٢٠١٦ نزیکەی هەشت ملیۆن و ٥٥٠ هەزار کرێکاری بیانی لە هەر دوو کەرتی تایبەت و گشتی عه‌ره‌بستان کاریان دەکرد، بەڵام لە کۆتایی مانگی رابردووی ئەمساڵدا رێژەی بۆ شەش ملیۆن و ٦٦٠ هەزار کەمی کردوو. پێویسته ئاماژه بكرێت كه هۆکاری سەرەکیی کەمبونەوەی رێژەی کرێکارانی بیانی جگه له سه‌ختی كار و ژیان و بێ مافی ئه‌وان، هه‌روه‌ها دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارێکی مانگی جوولای ساڵی ٢٠١٧ كه حکومەتی سعودیە بڕیاریدا بە زیادکردنی باج لەسەر کەسانی بیانی.