به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كاتژمێر ١٢ و نیوی ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی گوڵان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه هێرشیان كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی چه‌ند شه‌وی ڕابردوو و چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر ژماره‌یه‌كیان به وه‌رگرتنی به‌ڵێننامه ئازاد كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كاتژمێر شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٩ی مانگی گوڵان، هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی “فه‌رشید عه‌بدۆڵڵاهی” باوكی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” و ژماره‌یه‌ك له چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد كه ناسنامه‌یان به‌شێكیان بریتیه له: ” هاجه‌ر سه‌عیدی”، “عه‌بدۆڵڵا خه‌یرئابادی”، “ئێقباڵ پێشكاری”، “سیروان مه‌حموودی”، “حه‌بیب كه‌ریمی” و “خه‌بات مه‌حموودی”. ڕۆژی شه‌ممه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌م ئه‌و ناونده ئه‌منیه‌تیه كۆبوونه‌وه به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ریان و به ته‌قه‌ی هه‌وایی هه‌وڵی تێكدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان دا و شه‌ش كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد كه سێ كه‌سیان به‌ناوه‌كانی “دلێر كه‌ریمی”، “كیا پێشكاری” و “عه‌لی عه‌بدی” پاش وه‌رگرتنی به‌ڵێننامه ئازاد کراون.