به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه‌ی “وه‌ن” به ناوه‌كانی “نه‌زیف شه‌ریفی” و “عه‌تا نه‌ورووزی” له شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای سنه كه سه‌ر به مه‌كته‌بی قورئان و كۆماری ئیسلامین، كرێكارانی ئه‌و كارخانه ده‌چه‌وسێنن و مافه‌كانیان پێشێل ده‌كه‌ن.
كارخانه‌ی “وه‌ن” له ده‌یه‌ی ٧٠ی هه‌تاوی دامه‌زراوه و له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا به پشتیوانی مه‌كته‌بی قورئان و ڕانتی حكوومه‌تی په‌ره‌ی سه‌ندووه و له ئێستادا ١٠٠ كرێكاری هه‌یه. به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه به مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له جێبه‌جێبوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، كرێكارانیان له چه‌ند كارگه دابه‌ش كردووه و ساڵ به ساڵ باروودۆخی پیشه‌ییان سه‌ختتر كردۆته‌وه. ته‌نیا به‌شێك له كرێكاران گرێبه‌سته‌كانیان هه‌میشه‌ییه و قه‌راردادی زۆربه‌ی كرێكاران كاتی و له سێ مانگه‌وه بۆ یه‌ك مانگ گۆڕاوه. كاتێك كرێكاران ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، خاوه‌نكار سزای ماڵی به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێنێت و بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ تاكوو یه‌ك حه‌فته له‌كاره‌كانیان دووریان ده‌خاته‌وه، هه‌ندێك جاریش بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ حه‌قده‌ست و بیمه‌كانیان ده‌بڕێت و ئه‌گه‌ر درێژه به ناڕه‌زایه‌تی بده‌ن له‌سه‌ركار ده‌ریان ده‌كات. كرێكاران نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان نییه و ناچار به ئیزافه‌كاری بێ حقووق ده‌كرێن “عه‌تا نه‌ورووزی” یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت، خۆی وه‌كوو به‌ربژێری كرێكاران ناساندووه و مافی كرێكاران پێشێل ده‌كات. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، له دوو ساڵی ڕابردوودا چه‌ند كرێكار به ناوه‌كانی “زانیار موباره‌كی”، “ناسێح حه‌قیقیان”، “جه‌لال وه‌یسی”، “ئه‌یووب میرزایی”، “محه‌ممه‌د عه‌بدۆڵڵاهی”، “حشمه‌ت ساڵحی”، “فه‌رهاد حه‌سه‌ن ئابادی” و “زانیاری سه‌لیمی” له‌سه‌ركار ده‌ركراون.