به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هه‌ر ڕۆژ گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان، حه‌راسه‌ت و ئیداره‌ی كار بۆ سه‌ر ئه‌نجومه‌نی كرێكارانی ساختمانی كامیاران زۆرتر ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه كار و چالاكییه‌كانی ئه‌و ئه‌نجومه‌ونه ڕاگیراوه.
زیاتر له چوار مانگ به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی گشتی كرێكارانی ساختمانی كامیاران و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌كان تێپه‌ڕ ده‌بێت. چه‌ند ڕۆژ پاش هه‌ڵبژاردن، حه‌راسه‌تی ئوستان و ئیداره‌ی كار گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌ن چڕتر كرد، ته‌نانه‌ت مۆڵه‌تی كاری ئه ئه‌نجومه‌نه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و داویان كرد كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كه به زۆرترین ده‌نگ به‌ربژێر كراوه له‌سه‌ر كار دوور بخرێته‌وه. له ژێر گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان، “فه‌رهاد ئیبراهیمی” ده‌ستی له كار كێشاوه و “زه‌فه‌ر یووزی” وه‌كوو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵبژێردرا. پاش سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی ١٤٠١ و پشتیوانی هه‌ندێك له ئه‌نجومه‌نه‌كان له شۆڕشی “ژینا”، مۆڵه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كان هه‌ڵوه‌شێندرا و “زه‌فه‌ر یووزی” ناچار به ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه بوو.