به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه هاوكات له‌گه‌ڵ ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن، ژنان و پیاوانی شۆڕشگێڕ و یه‌كسانیخواز چه‌ندین چالاكیان له شاره جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌و مه‌به‌سته ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كۆمه‌ڵێك له لاوانی شۆڕشگێڕ و ئازادیخواز له شاری كامیاران، تراكتیان به دروشمه‌كانی “ژن،ژیان، ئازادی” و “پیرۆزبێت ٨ی مارس” له نێو شه‌قامه‌كانی شاردا بڵاو كردۆته‌وه و سه‌ردانی گڵكۆی “فواد محه‌ممه‌دی” گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادیان كردووه. هه‌روه‌ها له شاری سنه لاوانی شۆڕشگێڕ له شه‌قامه‌كانی په‌هله‌وی، تاڵقانی، بازاڕی هاجه‌ره خاتوون، ده‌فته‌ر فه‌نی و بازاڕی عێراقیه‌كان به بڵاوكردنه‌وه‌ی قهتعانهمه، تراكت و گوڵی سوور له نێو ژنان و كچانی شاردا، ڕۆژی جیهانی ژنیان له ته‌واوی ژنان و كچانی كوردستان و ئێران پیرۆزبایی كرد و دوانیوهڕۆكهڕی له ڕێوڕه‌سمێكدا به‌یاننامه و قهتعنامهیان خوێنده‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ له شانازی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری بن. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له لاوانی شۆڕشگێڕ له چیای ئاویه‌ر كۆبوونه‌وه و دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه. له شاری مه‌ریوان لاوانی بوێر و ئازای ئه‌و شاره به بڵاوكردنه‌وه تراكت له نێو شه‌قامه‌كانی شار و سه‌ردانی گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، ڕۆژی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنیان له ته‌واوی ژنانی كوردستان و ئێران پیرۆزبایی كرد. هه‌روه‌ها له داڵاهووی كرماشان لاوانی شۆڕشگێڕ به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ژن نه‌مامی به‌ڕویان چاندووه. لە شاری سەقزیش كۆمه‌ڵێك له پیاوان و ژنانی ئازادیخوازی ئەو شارە له ساڵۆنێكی وه‌رزشی به سه‌ما، هەڵپەرکێ و گۆرانی هاتنی ٨ی مارس یان له ته‌واوی ژنانی ئێران و کوردستان پیرۆزبایی كرد و له نێو شه‌قامه‌كانی شاریش دا تراكتیان بڵاو كرده‌وه. له شاری بۆكان كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگران و دۆستانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ڕێوڕه‌سمێكیان به خوێندنی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ و یه‌ك خولهك بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ستپێكردووه و باسێكیان له‌سه‌ر مێژووی ئه‌و ڕۆژه و دۆخی ئێستای ژنان له ئێران پێشكه‌ش بۆ ئاماده‌بووان كرد. هه‌روه‌ها ژاراویكردنی قوتابیان و خوێندكاران له‌لایه‌ن به‌شداربووانەوە به توندی شه‌رمه‌زار كرا و مه‌راسمه‌كه‌ش به خوێندی شێعر و سروودی شۆڕشگێڕانه و بڵاوكردنه‌وه‌ی بڕیارنامە كۆتایی پێهات.