ڕۆژی پێنجشهممه ١٠ی مانگی سهرماوهز، لە یانزەمین هەفتەدا، ڕاپهڕینه سهراسهرییهكان له زۆربهی شارهكانی ئێران بەردەوامە و ئاهەنگێرانەكان بە بۆنەی دۆڕاندنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە مۆندیال بووەتە دەرفەتێك بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، دوێنێ، لە بەشێكی زۆری ناوەندەكانی خوێندن لە كوردستان، خوێندكاران له پۆلهكانیان مانیان گرت و لەشاری بۆكان، گەنجێك بە ناوی “ئاوات قادرپور” یەكێك لەو خۆپیشاندەرانەی لە ماوەكانی ڕابردوو بە سەختی بریندار كرابوو، پاش زیاتر لە هەفتەیەك مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی بهختكرد.هەر لە كوردستان و لە شاری سنە بۆ بەشداری لە مەراسیمی چلەی “ڕامین فاتحی” بانگەواز بڵاوكرایەوە، كە بڕیارە ئەمڕۆ ئێواره لەسەر گۆڕەكەی بەڕێوە بچێت. لەسەر ئاستی شارەكانی ئێرانیش ئاهەنگەكان بە بۆنەی دۆڕاندنی تیمی تۆپی پێی كۆماری ئیسلامی، مانگرتنی پەرستاران، مانگرتنی كرێكاران و شۆفێری بارهەڵگرەكان بەردەوام بوو. هاوكات بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ بەرێوەچوونی ناڕەزایەتی سەرتاسەری لە هەفتەی داهاتوو بەشێوەیەكی بەربڵاو دەست بە بڵاوكردنەوەی بانگەواز كراوه و بەپێی ئەو بانگەوازە داواكراوە، ڕۆژانی ١٤،١٥،١٦،ی مانگی سهرماوهز خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی سەرتاسەری بەڕێوەبچێت.