ڕۆژی پێنجشهممه ٣ی مانگی سهرماوهز، سەرباری ئەوەی كۆماری ئیسلامی هێزێكی زۆری لە شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان جێگیركردووە، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕینەكان بەشێوەی جیاجیا بەردەوامە.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، دوێنێ كەشێكی توندی ئەمنی لە زۆربەی شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كوردستان زاڵ كرابوو، سەرەڕای ئەوە لە شاری سنە خوێندكارانی زانكۆ خۆپیشاندانیان كرد و لە ئەنجامی تەقەی هێزەكانی دەوڵەت چەند خوێندكارێك برینداربوون. هەر لە شاری سنەی هاوكات لەگەڵ بەردەوامبوونی ناڕەزایەتی خوێندكارانی زانكۆ، بەشێكی بەرچاوی مامۆستایانی زانكۆش لە دژی توندوتیژی و هێرشەكانی هێزە سهركوتگهرهكانی كۆماری ئیسلامی مانیان گرت و كۆبوونهوهی ناڕهزایهتییان بهڕێوهبرد. ههروهها لە شاری بانە بەشێكی بەرچاو لە دوكانداران و كاسبكاران مانیان گرت و دوكان و بازاڕەكانیان داخست.لەشارەکانی مهاباد و بۆکانیش خۆپیشاندەران ڕژانە سەر شەقامەکان و لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان بهرهنگار بوونەوە، هێزە ئەمنیەکان بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران تەقەی ڕاستەوخۆیان لە خۆپیشاندەران کرد و بەو هۆیەوە ژمارەیەک خۆپیشاندەر لەو دوو شارە بریندار بوون و بەدەیان کەسیش دەستبهسهرکران. هاوكات لە شاری “خورەمئاوا” ناوەندی پارێزگای لوڕستان بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیان، تەرمی یەكێك لە گیانبەختكردووانی خۆپیشاندانەكانی ئەو شارە بەخاكسپێدرا. شایانی باسه بهكرێگیراو و ئەندامی سپای پاسداران بە ناوی “شاهۆ شیره”، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە،لە گوزەری “چەم وەلی خان”ی شاری سەقز لەلایەن گرووپێکی چەکداری نەناسراوەوە درایە بەر گولله و کوژرا.