کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاپۆرتی ڕێكخراوی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به‌ ڕۆژی بێ سه‌روشوێنبووان

ڕاپۆرتی ڕێكخراوی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی

ڕاپۆرتی ڕێكخراوی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی

ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی “بێ سەروشوێنبووان”، بە نیسبەت چارەنووسی کوژراوانی ساڵی ٦٧ له‌ ئێران، هاتە دەنگ.

ئەو ڕێکخراوەیە لە بەیانییەیەکدا لەژێر ناوی ”جیهان چاوی خۆی لە بەرامبەر کارەساتی ئێعدامە بەکۆمەڵەکان و بێ سەروشوینکراوانی ساڵی ٦٧ لە ئێران بەستووە”، ڕەخنەی لە کۆمەڵگای جیهانی گرتووە. لەم بەیانییەیەدا جەخت کراوە کە نزیکانی ئەم کەسانەی کە لە ساڵی ٦٧ لە زیندانەکاندا کوژراون هەتا ئێستا لە دەرد و ئازاردان. “فیلیپ لوتێر”، بەڕێوەبەری بەشی لێکۆڵینەوەکانی لێبووردنی نێونەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئافریفادا، لەم بارەوە دەڵێت: “ئەمانە و زۆرێک کەسانی دیکەش که بەدوای تەرمە بێ سەروشوێنکراوکاندا دەگەڕێن، هەتا ئێستا لە بێعداڵەتیی سیستمی قەزایی ڕێژیمی ئێران ئازار دەچێژن”. لێبووردنی نێونەتەوەیی بە ئاماژەدان بە ڕاپۆرتی ٣٠٠ لاپەڕەیی خۆی کە لە ساڵی ٢٠١٨ كه‌ لەبارەی ئێعدامەکانی ئێران بڵاو کرایەوە و جەختی کردووەتەوە کە مەرگی هەزاران قوربانی هەتا ئێستا تۆمار نەکراوە و لە شوێنە جیاجیاکانی ئێراندا نێژراون.