ڕێكخراوی جیهانی كار كه سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی سه‌رماوه‌ز له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی شه‌ڕی نێوان ئیسڕائیل و حه‌ماس تا به ئه‌مڕۆ، ٦٦ له سه‌دی پیشه‌كان له كه‌رتی غه‌زه له‌ناو چوون كه ده‌كاته ١٩٢ هه‌زار پیشه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، پێش ده‌ستپێكی شه‌ڕ، له كۆی گشتی جه‌معیه‌تی دوو ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار كه‌سی غه‌زه، نیوه‌یان له‌ژێ هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژیان و دۆزینه‌وه‌ی كار بۆ گه‌نجان زۆر زه‌حمه‌ت بوو. ئێستا كه زیاتر له ٧٠ له سه‌دی ئه‌و ناوچه به ته‌واوی له‌ناو چووه، كاركردن و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ژیان چه‌ند هێنده زه‌حمه‌ت بووه و گیانی هه‌زاران كه‌س له مه‌ترسی جیددی دایه. پێش ده‌ستپێكی شه‌ڕ، هه‌زاران كرێكار له ئیسڕائیل دا كاریان ده‌كرد كه زۆر یارمه‌تیدر بوون بۆ بنه‌ماڵه‌كانیان، به‌ڵام پاش ٧ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌موویان له ئیسڕائیل ده‌ركراون و ئێستا له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین.