ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له كاروباری ئێران، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی گوڵان ڕایگه‌یاند: هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی شۆڕشی ژینا، ده‌ستبه‌سه‌ركراوانیان ئه‌شكه‌نجه داوه و ده‌ستدرێژی سێكسیان كردۆته سه‌ریان.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ده‌ستدرێژی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به‌شێك له پێشێلكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له بواری مافی مرۆڤه كه ئه‌و ڕژیمه سه‌ركوتگه‌ره وه‌كوو ئامرازێك بۆ سه‌ركوتی زۆرتر كه‌ڵكی لێ وه‌ر گرتووه. له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا له ساڵی ١٤٠١، سه‌دان به‌ڵگه سه‌باره‌ت به ئه‌شكه‌نجه، ده‌ستدرێژی سێكسی و ئازاری دروونی و جه‌سته‌یی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ ئه‌و ناوه‌نده نێردراوه. پێشتر سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ڕایگه‌یاندبوو كه له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ساڵی ١٤٠١، ٢٢ هه‌زار كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر و ئازاد كراون، له حاڵێكدا ده‌زگای هه‌واڵنێری فارس ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی ٢٩ هه‌زار و ٤٠٠ كه‌س ڕاگه‌یاندبوو.