ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووری ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی پووشپه‌ڕ، له ڕاپۆرتێك دا ئاماژه‌ی به هاوكارییه‌كانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ داعش بۆ هێرش كردنه سه‌ر زیندانی “گوێران” له باكووری سووریه كرد.
مانگی به‌فرانباری ١٤٠٠، داعش هێرشی كرده سه‌ر زیندانی “گوێران” له ڕۆژئاوای كوردستان و چه‌ند به‌شی ئه‌و به‌ندیخانه‌ی كۆنتڕۆڵ كرد. هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك به هاوكاری هێزه‌كانی ئا‌مریكا توانیان سه‌ر له‌نوێ ئه‌و زیندانه له ده‌ست داعش ڕزگار بكه‌ن. له‌و هێرشه دا ٤٠٠ تیرۆریستی داعش كوژران و ١٢١ كه‌س له هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك گیانیان له ده‌ست دا. به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووری، هێزه‌كانی داعش شه‌وێك پێش عه‌مه‌لیات له بنكه‌یه‌كی سپای قودس ئاماده‌كاریان بۆ پلانه‌كه‌یان كردووه. له‌و ڕاپۆرته هه‌روه‌ها ڕاگه‌یه‌ندراوه كه هاوكارییه‌كانی سپای پاسداران و داعش چه‌ند ساڵه ده‌ستی پێكردووه و مه‌به‌ستیان نائه‌من كردنی سووریا بووه. یه‌ك له‌و فه‌رماندانه‌ی سپای پاسداران كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش دا گرتووه، ناوی “حاج دێهقان” بووه.