پێشنیوەڕۆی یەکشەممە، ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٢، هێزەکانی حکوومەت لە مێترۆی “شوهه‌دا”ی تاران، بە بیانووی ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ، هێرشیان کرده سەر “ئارمیتا گەڕاوەند”ی تەمەن ١٦ ساڵ، خەڵکی کرماشان و دانیشتووی تاران و به‌هۆیه‌وه ئه‌و كچه لاوه چووه كۆما و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی فه‌جری تاران له ژێر چاودێری پزیشكی و هێزه ئه‌منیه‌كان دایه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لە ئێستادا هێزێکی زۆری ئەمنی لە نەخۆشخانەی فەجر جێگیر كراون و ڕێگە بە هیچ كه‌س ناده‌ن سه‌ردانی ئارمیتا بكات. ڕۆژی ڕابردوو “مریه‌م لوتفی” ئەو ڕۆژنامەنووسەی کە بۆ ئەنجامدانی ڕاپۆرتێک سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كردبوو، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵه‌كه، میدیا و ڕاگەیاندنەکانی ڕژیم بەشێوەیەکی سیستماتیک لێدران و کوترانی ئەم کچە مێرمنداڵەیان به‌دڕۆ خسته‌وه و ڕایانگه‌یاند كه هیچ چه‌شنه به‌ركه‌وتنێكی جه‌سته‌یی ڕووی نه‌داوه و هۆكاری له‌هۆش چوونی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند”یان بۆ دابه‌زینی زه‌ختی خوێن گه‌ڕانده‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه میدیاكانی حكوومه‌ت وتوووێژێكی زۆره‌ملێیان له‌گه‌ڵ دایك و باوكی ئارمیتا ڕیك خستووه بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری چوونه كۆمای كچه‌كه‌یان له‌هۆش چوون و كه‌وتن ڕابگه‌ینن. شایانی باسه كه ئه‌م سێناریویه هاوشێوه‌ی سینارێۆی قه‌تڵی حكوومه‌تی “ژینا ئه‌مینیه” و کوژرانی به ئه‌نقه‌ستی ئه‌و قه‌تله وه‌بیر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌هێنێته‌وه.