کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕاپۆرتی هێرانا سه‌باره‌ت به‌ ڕێژه‌ی ژنانی قوربانی له‌ شۆڕشی “ژینا”

ڕاپۆرتی هێرانا سه‌باره‌ت به‌ ڕێژه‌ی ژنانی قوربانی له‌ شۆڕشی ژینا

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌ و هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی ژن، ده‌زگای هه‌واڵنێری چالاكانی مافی مرۆڤی ئێران “هێرانا” ڕاپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێدا ئاماژه‌ی به‌ گیان له‌ده‌ستدانی ٦٦ ژن و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ٣٩٥٣ كه‌سی دیكه‌ له‌ماوه‌ی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”دا كرد.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، هێرانا توانیویه‌ ناسنامه‌ی ١٠١٩ كه‌س له‌و ٣٩٥٣ ژنه ئاشكرا بكات و هه‌روه‌ها ناوی ٦٦ ژن كه‌ له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ تۆمار كردووه‌. ئه‌و ڕاپۆرته‌ له‌ نێوان ٨ی مارسی ٢٠٢٢ بۆ ٨ی مارسی ٢٠٢٣ی زاینی ئه‌گرێته‌وه‌ و تێدا هاتووه‌: ” به‌ لانیكه‌م ٢٠٠٣ ژن له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاده‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و سزا دراون. هه‌روه‌ها ١٥ ژن و ٧ پیاو به‌ بیانووی نامووس كوژراون و ١٤ ژن له‌ زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌سێداره‌ دراون و دوو ژنی دیكه‌ش مه‌ترسی ئێعدام كردنیان له‌ سه‌ره”‌.