کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕاپۆرتی “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” له‌سه‌ر به‌ندی ژنانی زیندانی ئێڤین

ڕاپۆرتی نه‌رگس محه‌ممه‌دی له‌سه‌ر به‌ندی ژنانی زیندانی ئێڤین 3

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی به‌فرانبار، به‌ندكراوی سیاسی “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر باروودۆخی خراپی ژنان له‌زیندانی ئێڤین بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ نیگه‌رانی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤی لێكه‌وته‌وه‌.

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌ی “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” دا ئاماژه‌ به‌ ٦١ به‌ندكراوی ژن كراوه‌ كه‌ ناسنامه‌ی ٥٨ كه‌سیان له‌و ڕاپۆرته‌ دا هاتووه‌ و سزایه‌ك كه‌ به‌سه‌ریاندا سه‌پاوه‌ چ له‌به‌ندی گشتی ژنان و چ له‌ زیندانی تاكه‌كه‌سی، ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ و بێبه‌شكرانیان له‌ ده‌رمان باس كراوه‌. له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه‌ كه‌ ٥٧ كه‌س له‌و ٥٨ به‌ندكراوه‌ ژنه به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی كراون.