ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی خاكه‌لێوه‌ی خۆی دا ڕایگه‌یاند كه له‌ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منی و نیزامی و میلیشیاكانی عێراقه‌وه بێسه‌ر و شوێن كراون.
له ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه باس له ونبووانی سه‌رده‌می حكوومه‌تی به‌عس كراوه و ڕێژه‌كه‌ی ٢٩٠ كه‌س خه‌ملاندووه. هه‌روه‌ها پاش ڕووخانی سه‌دام حسێن ٩٦ هه‌زار كه‌س له زیندانه‌كانی عێراق كه له ژێر چاودێری ئا‌مریكا و به‌ریتانیا بوون ئه‌شكه‌نجه و ئازار كرابوون بێ ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان ئاگادار بن و ئه‌و ڕه‌وه‌نده پاش چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له عێراق درێژه‌ی هه‌بووه و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای له‌حكوومه‌تی عێراق كردووه كه لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی بێسه‌ر و شوێن بوون ڕاده‌ستی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه بكات.