ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردن، ئێعدام كراوان و كۆڵبه‌رانی قوربانی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم له مانگی خه‌رمانان بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ته‌نیا له مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٢ی هه‌تاوی دا، ١٦٢ هاووڵاتی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، چوار به‌ندكراو له سێداره دراون و حوكمی به‌ندكران بۆ ١٩ چالاكی مه‌ده‌نی و سیاسی ده‌ركراوه، ١٥ كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار كراون و دوو ژن له شاره‌كانی ڕه‌وانسه‌ر و سه‌رپولی زه‌هاو له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه كوژراون، هه‌روه‌ها به‌ندكراوێك له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه دا گیانی له‌ده‌ست داوه و هاووڵاتیه‌كی كورد به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له شاری كه‌ره‌ج گیانی به‌خت كردووه.