کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕاپۆرتی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كان له‌ ئێران

ڕاپۆرتی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كان له‌ ئێران

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، ڕژیمی ئیسلامی ئێران لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا نزیک بە ٧٥ لەسەدی ئێعدامه‌كانی جیهانی بۆ خۆی تۆمار کردووە، واته‌ سێ له‌سه‌ر چواری هەموو ئێعدامه‌كانی جیهان لەلایەن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ ئەنجام دراوە.

ئەم ڕێکخراوە لە ڕاپۆرتەکەیدا ڕایگه‌یاندووه‌ کە پاش دەسپێکی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” لە خەرمانانی ساڵی ١٤٠١، كۆماری ئیسلامی سزای لەسێدارەدانی وەک ئامرازێک بۆ تۆقاندنی خەڵک و کۆنتڕۆڵی خۆی بۆ سەر كۆمه‌ڵگادا بەکار هێناوە. بەم پێیە لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا ڕژیمی ئێران ٨٥٣ کەسی لە سێدارە داوە کە بە بەراورد ساڵی پێشوویدا نزیک بە ٥٠ لەسەد زیادی کردووە.داتاکانی ئەم ڕاپۆڕتە ڕوونی دەکەنەوە کە لە ساڵی ڕابردووی زایینیدا کۆی گشتیی ١١٥٣ کەس لە هەموو جیهاندا لەسێدارە دروان کە ٨٥٣ حاڵەتی لە ئێران ئەنجام دراوە.