ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی ڕه‌شه‌مه له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند كه هێزه ئه‌منی و ئیتلاعاتیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له شێوه‌گه‌لی ترسناكی وه‌كوو لێدان، شۆكی ئه‌له‌كتریكی، شه‌لاق، ده‌ستدرێژی سێكسی و شێوازی دیكه‌ی ئازاری جنسی له حه‌ق منداڵانی به‌شدار له شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه.
ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له ڕاپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به قسه‌كانی حه‌وت منداڵ، ١٩ شایه‌ت حاڵ، دوو پارێزه‌ر و ١٧ زیندانی به ته‌مه‌ن كه له یه‌ك ژووردا له‌گه‌ڵ منداڵانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو ڕاگیرابوون كردووه و قوربانیان و شایه‌ت حاڵان له ١٠ ئوستانی ئێران زانیارییه‌كانیان پێشكه‌ش به‌و ڕێكخراوه‌یه كردووه.