کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕاپۆرتی كۆمیته‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستیه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر سه‌ركوتی شۆڕشی ژینا

ڕاپۆرتی كۆمیته‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستیه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان

كۆمیته‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستیه‌كانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی ڕه‌شه‌مه‌، ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر سه‌ركوتی شۆڕشی ژینا بڵاو كرده‌وه‌ و تێدا ڕایگه‌یاند: سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی، مێسداقی جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تیه‌.

كۆمیته‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستیه‌كانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا، ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ سووتاندنی تایه‌ر، فرێدانی به‌رد و لێخۆڕینی ئۆتۆمبێل پاساو نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیم به‌ توندترین شێوه‌ ناڕازیان سه‌ركوت بكه‌ن. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و ڕاپۆرته ٣٥٠ لاپه‌ڕه‌یه‌ به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی و وتوووێژ له‌گه‌ڵ شایه‌ت حاڵان و قوربانیان نووسراوه‌ و تێدا جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ ئه‌نقه‌ست ژنانیان به‌ ئامانج گرتووه‌.‌