ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی مانگی به‌فرانبار، كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ ئاماری پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه له ساڵی ٢٠٢٢ی زاینی بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له ساڵی ٢٠٢٢ی زاینی دا سه‌رجه‌م ٧٥ بابه‌ت پێشێل كردنی مافی مرۆڤ تۆمار كراوه كه ٣٦ بابه‌تیان سه‌باره‌ته به كوشتنی منداڵان، ١٢ بابه‌ت سه‌باره‌ته به برینداربوونی منداڵان، ٤٩ بابه‌ت په‌یوه‌ندی به نووقمبوونی منداڵان له نێو هووته‌كه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها پێنج منداڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، ١١ منداڵ له هه‌ینی خوێناوی زاهیدان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم كوژراون و ٨ منداڵیش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ریان. هه‌روه‌ها له هه‌ینیه خوێناویه‌كانی به‌لووچستان دا به‌عام ١٠٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه كه ١٦ یان منداڵن، ٣٥٢ كه‌س بریندار بوون كه دوو كه‌سیان منداڵن. هه‌روه‌ها له یه‌كساڵی ڕابردوودا ١٥٧ سووختبه‌ر بوونه‌ته قوربانی سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی كه ١٠٥ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٥٢ سوختبه‌ریش برینداربوون.