ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی خاكه‌لێوه، ڕاپۆرتنێرانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌بواری مافی مرۆڤ دا له ڕاپۆرتێك دا ڕایانگه‌یاند كه به‌ڕێوه‌بردنی یاسای حیجابی زۆره‌ملێ له ئێران مسداقی ئازاری جنسی ژنانه.
شه‌ش ڕاپۆرتێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌یان به وته‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی و به تایبه‌ت “عه‌لی خامنه‌یی” كردووه كه جه‌ختی كردبۆوه له‌سه‌ر سزادان و په‌روه‌نده‌سازی بۆ ژنانی دژبه‌ری حیجابی زۆره‌ملێ و ئه‌م هه‌ڵسووكه‌و‌ته‌ی ڕژیمیان مسداقی ڕۆشنی سه‌ركوت و ئازاری جنسی ژنان زانی. له چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوودا به‌رپرسانی باڵای ڕژیم له‌وانه فه‌رمانده‌ی هێزه ئینزامییه‌كان و سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی ڕایانگه‌یاندبوو كه به‌رنامه‌یه‌كی گه‌وره‌یان بۆ كۆنتڕۆڵی حیجابی زۆره‌ملێ و به تاوان ناسینی ده‌ستپێكردووه.