سه‌ندیكای پارێزه‌رانی شاری “دیاربه‌كر”ی سه‌ر به باكووری كوردستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی ڕه‌شه‌ممه له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی ١١ ساڵی ڕابردوودا زرێپۆشه‌كانی ئه‌رته‌ش و پۆلیسی توركیا ٢١ منداڵیان كوشتووه و له لایه‌ن هیچ ناوه‌ندێكی قه‌زاییشه‌وه سزا نه‌دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ئه‌و سه‌ندیكایه، لانیكه‌م ٢٧ منداڵی دیكه‌ش له لایه‌ن ئه‌و زرێپۆشانه‌وه به‌سه‌ختی بریندار كراون ئه‌وه له حاڵێكدایه كه ئه‌و دیارده نامۆیه ته‌نیا له شاره كوردنشینه‌كانی توركیا ڕوویداوه. ڕاپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات كه پۆلیسی توركیا به ده‌یان جار خۆی كێشاوه به منداڵانی بچو‌وكدا و وێڕای سكاڵای بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان هیچ ناوه‌ندێكی قه‌زایی بدواداچوونی بۆ په‌روه‌نده‌كه‌یان نه‌كردووه و هیچ تاوانبارێكیش سزا نه‌دراوه.